بەڤیدیۆ.. تۆتنهام بۆ قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا سەركەوت

3/17/2018 5:22:00 PM 5276 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

یانەی تۆتنهام بەسێ گۆڵی خاوێن سەركەوتنی بەرامبەر یانەی سوانزی سیتی تۆماركردو بۆ قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا سەركەوت.

لەیارییەكی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرادا، یانەی سوانزی سیتی لەسەر یاریگای لیبرتی میوانداری یانەی تۆتنهامی كرد.

یاریزانانی تۆتنهام لەیارییەكەدا بەبەهێزی دەركەوتن و لەڕێگەی (ئیریكسن 11، لامێلا 45، ئیریكسن 62) سێ گۆڵیان تۆماركرد و یارییەكەشیان بە سێ گۆڵی خاوێن بەسودی خۆیان كۆتایی پێهێنا.

بەو ئەنجامە یانەی تۆتنهام یەكەم بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرای بەدەستهێنا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP