بەڤیدیۆ.. ئارسناڵ بەسەر پشتی میلاندا بۆ چارەکی کۆتایی سەرکەوت

3/16/2018 12:59:00 AM 7008 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت- 

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەئەنجامی (٣-١) گۆڵ سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی تۆمارکردو بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆپا لیگ سەرکەوت.

لەیارییەکی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگدا، یانەی ئارسناڵ میوانداری یانەی ئەی سی میلانی کردو بەئەنجامی (٣-١) گۆڵ یاریەکەی نێوانیانی لێبردەوە.

گۆڵەکانی ئارسناڵ (دانی وێلبک ٣٩و٨٦، گرانێت چاکا ٧١) تۆماریانکرد، تاکە گۆڵەکەی میلانیش کالھانگۆلۆ لەخولەکی ٣٥دا تۆماریکرد.

ئارسناڵ لەیاریی رۆشتنیشدا بە دوو گۆڵی خاوێن سەرکەوتنی تۆمارکردبوو، بەوەش بەئەنجامی لێکدانی ھەردوو یاریی و (٥-١) گۆڵ بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە سەرکەوت.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP