بەوێنە.. درێسی فەرەنسا بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە

3/15/2018 5:48:00 PM 11827 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت- 

ھەردوو درێسی سەرەکی و یەدەگی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا بڵاوکرایەوە.

کۆمپانیای نایکی تایبەت بەدروستکردنی کەلوپەل و پێداویستی وەرزشی ئەو درێسەی بڵاوکردەوە کە بۆ ھەڵبژاردەی فەرەنسای دروستکردووەو کەڵەشێرەکان لەمۆندیالی روسیادا دەیپۆشن.

درێسە سەرەکییەکە بلوسی شین و شۆرتی سپی و گۆرەوی سورەو ئەو سێ رەنگەش رەنگی ئاڵای فەرەنسایە.

درێسە یەدەگەکەش رەنگی سپییە، بەڵام لەچەند شوێنێکدا ھەردوو رەنگی شین و سوری تێدا بەکارھێنراوە.

لەقۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا، ھەڵبژاردەی فەرەنسا لەکۆمەڵەی سێیەمدا و شانبەشانی ھەڵبژاردەکانی دانیمارک و پیرۆ و ئوسترالیا یاری دەکات.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP