بەوێنە.. ریاڵ مەدرید سوور دەپۆشێت

3/14/2018 3:51:00 PM 36977 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

وابڕیارە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ وەرزی 2018-2019، درێسی سێیەمی یانەکەی بەڕەنگی سوور بەبەری یاریزانەکانی بپۆشێت.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، درێسەکانی ریاڵ مەدرید بەڕەنگی سوور دەبێت و پێشتر و لە وەرزی 2011-2012 هەمان رەنگی پۆشیوەو ساڵەکانی سەرەتای حەفتاکانیش هەمان درێسیان پۆشیوە.

وابڕیارە بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە چەند یارییەکی دەرەوەی یاریگای خۆیاندا یانەی شاهانە بە درێسی سوورەوە یاریی بکەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP