کاریکاتێر.. رۆناڵدۆ پارەکانی ناسر خلێفی سووتاند

3/7/2018 9:21:00 PM 39008 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

کاریکاتێرستێک وێنەیەکی ناسر خلێفی و کریستیانۆ رۆناڵدۆی نەخشاندووەو لە کاریکاتێرێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات رەنجەکەی بەهەدەر داوە.

ناسر خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان لەماوەی رابردوودا بڕە پارەیەکی خەیاڵی لە کڕینی یاریزاناندا خەرجکردووەو دیارترینیان کڕینی نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی بوو کە بووە گرانترین یاریزانی مێژو و بڕی 222 ملیۆن یۆرۆی پێدرا.

ئامانج لە خەرجکردنی ئەو پارانەو کڕینی یاریزانی گرانبەها، لەپێناو بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بووە، بەڵام رۆناڵدۆ بەیەکجار ئاگری بەردایە هەموو ئامانجەکان خلێفی.

شەوی رابردوو رۆناڵدۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و بە ئەنجامی 2-1 بردنەوەیان بەدەستهێناو شاهانەییەکان لەسەر حسابی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سەرکەوتن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP