تێنسی سەرزەوی.. دێل پۆترۆ بووە پاڵەوانی مەکسیکی کراوە

3/5/2018 12:02:00 PM 2611 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

لەچوارچێوەی پاڵەوانێتی مەکسیکی کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی خوان مارتن دێل پۆترۆی ئەرژەنتینی یاریی کۆتایی لە کیڤن ئەندەرسۆنی ئەفەریقیایی بردەوە.

بەو بردنەوە دێل پۆترۆ خۆی لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان نزیکتر دەکاتەوە، چونکە بە ئاستێکی بەرزەوە پاڵەوانێتییەکەی لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.  

کوڕە ئەرژەنتینییەکە کە پلەی نۆیەمی جیهانی گرتووە 500 خاڵی لە پاڵەوانێتی مەکسیکی کراوە کۆکردەوەو بەئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرانبەر یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش 6-4 و 6-4 بوون.

ئەو بردنەوەیە بووە نازناوی ژمارە 21 لە ژیانی وەرزشی کوڕە تێنسزانەکەی تانگۆدا.

Image may contain: 1 person, crowd

Image may contain: one or more people and people playing sports

Image may contain: one or more people and camera

Image may contain: 1 person, standing



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP