مێسی لەبەردەم ژمارەیەکی گەورەی پێوانەییدایە

3/1/2018 11:53:00 AM 23504 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و گۆڵکاری یانەی بەرشلۆنە لەبەردەم، تۆمارکردنی ژمارەیەکی گەورەی پێوانەییدایەو ئەگەر دوو جار تۆڕی گۆڵەکەی یانەی لاس پاڵماس بهەژێنێت ئەوا ژمارەی گۆڵەکانی دەبن بە 600 گۆڵ لە ژیانی وەرزشی خۆیدا.

لیۆ لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین 598 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەگەر ئەمشەو بەرانبەر یانەی لاس پاڵماس دوو گۆڵ تۆماربکات دەبێتە ژمارەیەکی نوێ لە هەگبەی ئەو کێچە ئەرژەنتینییەدا.

لەماوەی رابردوودا مێسی 537 گۆڵی بەدرێسی بلاوگراناوە تۆمارکردووەو 61 گۆڵیشی بەدرێسی تانگۆوە تۆمارکردووە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کردووە لیۆنێل مێسی لە 14 وەرزدا 37 گۆڵی تۆمارکردووەو لەم وەزری ئەمساڵدا 30 گۆڵی تۆمارکردووە.

ژمارەی گۆڵەکانی مێسی لەگەڵ بەرشلۆنە:
371 گۆڵی لە خولی ئیسپانیا تۆمارکردووە.

98 گۆڵی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا تۆمارکردووە.

47 گۆڵی لە جامی شای ئیسپانیادا تۆمارکردووە.

13 گۆڵی لە جامی سوپەری ئیسپانیادا تۆمارکردووە.

سێ گۆڵی لە جامی سوپەری ئەوروپادا تۆمارکردووە.

پێنج گۆڵی لە جامی جیهانی یانەکاندا تۆمارکردووە.

ئەمشەو پێنجشەممە کاتژمیر 10:45 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان و لە یارییەکی هەفتەی 26ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا یانەی لاس پاڵماس لەسەر چیمەنی یاریگاو هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی بەرشلۆنەی پێشەنگ دەکات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP