کاریکاتێر.. گواردیۆلا میدالێکی تری کرد بە تەنافەوە

2/27/2018 3:52:00 PM 12241 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

یانەی مانچستەر سیتی لە یاریی کۆتایی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا بە سێ گۆڵی خاوێن شكستی دووچاری یانەی ئارسناڵ كردو بووە پاڵەوانی جامەکەو یەکەم نازناوی لەم وەرزەدا بۆ ستیزنەکان بەرزکردەوە.

تیمەکەی پیپ گواردیۆلا لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکەن و ئەو راهێنەرە پاڵێوراوی بەهێزی نازناوە گەورەکانی ئەم وەرزەی خولە بەهێزەکانی ئەوروپایە.

کاریکاتێرستیكی بەناوبانگ وێنەی گواردیۆلای نەخشاندووەو کاتێک میدالی بردنەوەی نازناوی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا هەڵدەواسێت و هاوشان لە بردنی نازناوی پرێمەرلیگیش نزیکە کە بەجیاوازییەکی زۆر رکابەرەکانی لە ریزبەندییەکەدا بەجێهێشتووە، بەکۆکردنەوەی 72 خاڵ چڵەپۆپەی گرتووەو مانچستەر یونایتدی رکابەری پلەی دووەمی گرتووەو 56 خاڵی هەیە.

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاشدا تیمەکەی پیپ ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکەن و پێیەکیان خستووەتە قۆناغی نیوەی کۆتاییەوە.
 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP