ئۆبامینگ خانویەک دەکڕێت بەهاکەی ١٦ ملیۆن پاوەندە

2/16/2018 4:36:00 PM 22814 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - 

 

پیێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری یانەی ئارسناڵ لە لەندەن خانویەكی دەدۆزێتەوەو سەرچاوەكانی هەواڵیش نرخی خانووەكە ئاشكرا دەكەن.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە ئۆبامیانگ سەیری خانوویەكی كردووە كە نرخەكەی 16 ملیۆن پاوەندە.

دەیلی مەیل بڵاویكردووەتەوە ئەو خانووە لە شەش ژووری نوستن و شەش گەرماوو مەلەوانگەیەكی داخراوو هۆڵێكی ئەنجامدانی یارییە وەرزشییەكان و هۆڵێكی بینینی فیلمە سینەماییەكانی تێدایە.

ئۆبامیانگی تەمەن 26 ساڵ مانگی رابردوو لەگواستنەوەی زستانەدا یانەی بروسیادۆرتمۆندی بەجێهێشت و بەگرێبەستێك كە ماوەكەی چوار ساڵ و نرخەكەی 56 ملیۆن پاوەند بوو پەیوەندی بە ئارسناڵەوە كرد.

بەپێی دەیلی مەیل خانووەكە سێ ژووری دیكەی بۆ هەڵگرتنی جل و بەرگ و هۆڵێكی وێنەكێشان و هۆڵێكی گەورەی پێشوازی لەمیوانان تێدایە، هاوكات ژورێكی گەورەی تایبەت بەنان خواردن و هۆڵێكی گەورەی تێدایە و باخچەیەكی گەورەش لەبەشی پشتەوە خانووەكەدا هەیە.

 

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP