کاریکاتێر.. سێوەکانی مێسی و بۆکسێنەکەی زیدان و ڤالڤێردی

12/24/2017 4:01:00 PM 31251 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

کلاسیکۆی زەوی لەنێو ماڵی مەدریدییەکاندا ئەنجامدراو ئەنجامەکەی سەرتاپا لە بەرژەوەندی یانەی بەرشلۆنە کۆتاییهات، بەجۆرێک چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمارکران و کێرڤی خاڵەکانی ئەو یانەیە لە خولی ئیسپانیادا بەرزتربوونەوە.

وێنەکان لە شێوەی کاریکاتێرێکدا لەگەڵ ساتی تۆمارکردنی گۆڵەکان و ئەنجامی تایمەکاندا نەخشێندراون.

تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بۆکسەکانی ڤالڤێردی و زێدانیش وەک یەک ئازاربەخش بوون، بەڵام لە تایمی دووەمدا ڤالڤێردی سێ بۆکسی بەهێزتر دەوەشێنێت و زیدان تووشی ئازار دەکات، چونکە کوڕانی کەتەلۆنیا سێ جار تۆڕی گۆڵی مێرەنگییەکان دەهەژێنن.

سێوەکانی مێسی...
لە 2017 مێسی 53 گۆڵی تۆمارکردبوو، لە کلاسیکۆدا مشتێکی تری خستە سەر خەروارەکەی و گۆڵی ژمارە 54ی تۆمارکرد بۆ هەر گۆڵێک سێوێک نەخشیندراوە، لەگەڵ ئەوەشدا گۆڵێک لە خولەکی 92ی تایمی دووەمی یارییەکەدا بۆ ڤیداڵ دروست دەکات، سێوێک گۆڵێکەو سێوێک دروستکردنی گۆڵێکە.

لەگەڵ دروستکردنی گۆڵی سێیەمدا لەلایەن مێسییەوە پێڵاوەکەی مێسی دادەکەندرێت و زۆرێک دەڵێن دەبوو یارییەکە رابگیرێت و بەردەوامیدان بە یارییەکە دروست نییە.

ئێوارەی دوێنێ شەممە یانەی بەرشلۆنە بەسێ گۆڵی خاوێن سەركەوتنی تۆماركردو شكستی كرد بەبەری یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی لالیگادا کرد.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP