مۆدریچ گەڕایەوە

11/17/2017 2:47:00 PM 7508 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت – 

یانەی ریاڵ مەدرید هەواڵی خۆشی پێگەیشتن و لۆکا مۆدریچی کرواتی بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانی ئەمرۆی یانەکەی کرد.

مۆدریچ لەگەڵ هەڵبژاردەی کرواتیا بەشداری هەردوو یاریی رۆشتن و گەڕانەوەی قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپای کردو تێیدا هەڵبژاردەکەی بەسەر پشتی یۆناندا بلیتی گەیشتن بە مۆندیالی روسیای بڕی.

دوای گەڕانەوەی مۆدریچ بۆ یانەکەی چەند کێشەیەک لە ماسولکەکانی قاچیدا هەبوو، بەو هۆیەشەوە پێشبینی دەکرا نەتوانێت بەشداری یاریی دێربی بکات و دوێنێش لەهۆڵی وەرزشی راهێنانی ئەنجامدا.

لە راهێنانەکانی ئەمرۆدا مۆدریچ بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانی کرد، هەربۆیە ئەگەر زۆرە بتوانێت لەیارییەکی سبەی شەو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بەشداری بکات.

کاتژمێر (10:45) خولەکی سبەی شەو یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و لەیارییەکی هەفتەی 12ی خولی ئیسپانیادا بەیەک دەگەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP