ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید بەشداری راهێنانەکانی نەکرد

11/16/2017 7:55:00 PM 15274 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت – 

ئەستێرەیەکی یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری راهێنانەکانی ئەمرۆی یانەی ریاڵ مەدریدی نەکرد.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە لۆکا مۆدریچی کرواتی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری راهێنانەکانی ئەمرۆی یانەکەی نەکردووە.

مارکا بڵاویشیکردووەتەوە مۆدریچ لەگەڵ کۆڤاسیچی هاونیشتمانی لەهۆڵی یارییە وەرزشییەکان راهێنانی کردووە.

ئەو هەواڵە لەکاتێکدایە رۆژی شەممە یانەی ریاڵ مەدرید لەهەفتەی 12ی لالیگادا دەبێتە میوانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

لەراهێنانەکانی ئەمرۆدا هەریەکە لە رامۆس و ناچۆ و ئەسێنسیۆ و ڤاران و مارسیلۆ و کروس و فاییخۆ و سیبایۆس و بۆرخا مایۆراڵ بەشدارییان کرد و لەدۆخێکی باشدا راهێنانەکانیان ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵەکەی مارکا پێشبینی دەکرێت مۆدریچ نەتوانێت لەیاریی دێربی شاری مەدریددا بەشداری بکات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP