| پێشبینی دەكرێت پەرلەمانتارە زیندانیكراوەكانی كورد ئازاد بكرێن |
پەرلەمانتار ئاڵتان تان
خەندان - دیاری محەمەد شەش كەسایەتی سیاسی كورد لەگەڵ ئەوەی دەنگی پێویستیان بەدەست هێناوە بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی توركیا، بەڵام تائێستا لەزیندان، پەرلەمانتارێكی كوردی پەرلەمانی توركیاش پێشبینی دەكات ئەو پەرلەمانتارانە ئازادبكرێن. ئاڵتان تان پەرلەمانتاری شاری ئامەد بەسایتی "خەندان"ی ڕاگەیاند چەند ڕۆژێك پێش ئێٍستا جەمیل چیچەك سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لەگەڵ هەرسێ پارتی ئۆپۆزیسیۆن كۆبۆتەوە و بەڵێنی بەدواداچوونی دۆسیەی پەرلەمانتارە دەستگیركراوەكانی داوە. وتیشی: ئێستا كەیسە لەژێردەستی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیری توركیایە بۆ یەكلاكردنەوەی. ئاڵتان تان ئەوەشیخستەڕوو كە چاوەڕوان دەكرێت دوای رەزامەندبوونی ئەردۆغان، لەنزیكترین كاتدا پەرلەمانتارە زیندانیكراوەكان ئازاد بكرێن. |