کاریگەرییەکانی مۆز بۆ مێشک

خەندان لایف-

مۆز میوەیەکە هەوادارێکی زۆری هەیە بەهۆی تامە خۆشەکەیەوە، هاوکات لەلای منداڵان بەگشتی خواردنێکی سەرەکیە و خۆشترین میوەیە کە سوودێکی زۆری هەیە لەرووی تەندروستیەوە و زانایان جەخت دەکەنەوە لە باشی ئەم میوە.

بەپێی هەواڵەکەی buzzkito سوودەکانی مۆز لەرووی تەندروستی جەستەیی و دەروونیەوە:

1-بەهێزکردنی یادگای مێشک، بەگوێرەی توێژینەوە زانستیەکان مۆز بە میوەی زیرەکی ناسراوە، هەربۆیە بەژەمێکی سەرەکی بۆ منداڵان بە پێویستی دەزانن پێش چوونی بۆ قوتابخانە، چونکە مێشک چالاک دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی زووتر زانیاریەکان وەربگرێت و هەڵیبگرێت، بەڵام بەگەدەی خاڵی نا، چونکە زیانی هەیە.

2-مێشک هێور دەکاتەوە، بەهۆی بوونی کۆمەڵێک پێکهاتەی سروشتی لە مۆزدا یارمەتیدەرە بۆ ئارامبوونەوە و دوورخستنەوەی هەستی دڵەڕاوکێ، بەتایبەت پێش نوستن، چونکە خەوێکی خۆش دەبێت.

3-بوونی رێژەیەکی زۆری ماددەی ریشاڵی، هۆکارێکی گرنگە بۆ پاراستنی چالاکیەکانی ریخۆڵە و رێگاگرتن لە قەبزبوون.

4-مۆز کاریگەری لەسەر ترشی گەدە هەیە لە جەستەدا و دەیپارێزێت لە کاریگەریە سلبیەکان، هەربۆیە پزیشکان هۆشداری دەدەن بۆ هاندانی خەڵک لە خواردنی مۆز تا گەدەیان تووشی ترشانی زۆر نەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 80842 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP