بەڤیدیۆ.. نازدار کلیپێكی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان نازدار جەزیری کلیپێکی نوێ بەناوی "بوکێ" بڵاودەکاتەوە.

کلیپی بوکێ، هۆنراوە و مێلۆدی لەلایەن نازدار خۆیەوە دانراوە، کاری میکس و ماسترینگ لەلایەن ئێنڤارەوە ئەنجامدراوە، لەماوەی رابردووشدا تراکێکی دیکەی ناو ئەلبومە نوێیەکەی کە بە شێوازی هەڵپەرکێ بوو بڵاوکردەوە.

نازدار لە ساڵی 1987 لە ناوچەی جەزیری بۆتان لەدایکبووە لەتەمەنی شەش ساڵیەوە لەگەل بنەماڵەکەی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، لەگەل هونەرمەندی ناسراوی شاری دهۆک رابین هاوسەرگیری کردووە.


ئه‌م بابه‌ته 31827 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP