پێویستە لە سەرەتاکانی وەرزی پایز چی بکەیت؟


خەندان لایف-

لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا، بەشێکی زۆر لە تاکەکان تووشی سەرمابوون و نەخۆشی باوەکانی وەک ئەنفلۆنزا و پەتا دەبن، بۆ ئەوەی هەر لەسەرەتاوە رێگری لەم نەخۆشیانە بکەیت ئەم رێنماییانە پەیڕەو بکە:

1-زۆر بەپەلە گۆڕانکاری لە جلوبەرگدا مەکە کاتێک لە کەشوهەوایەکەی گەرمەوە دەچیتە ساردەوە یان بە پێچەوانەوە، بووەستە تا پلەی گەرمی لەش ئاسایی دەبێتەوە.

2-هەوڵبدە دەست و پەنجەکانت بشۆ بەپێی توانا، بەتایبەت هەر کاتێک دەست دەدەیت لە کەلوپەلێکی ناخاوێنەوە.

3-خواردنەوەی کوپێک ئاو کاتێک لە کەشوهەوایەکی گەرمەوە دەچیتە ساردەوە، بەتایبەت کاتێک لە ماڵەوە دەچیتە دەرەوە لە بەیانیاندا.

4-خواردنەوەی ئاوی زەنجەبیل و تێکەڵکردنی لەگەڵ هەنگوین و لیمۆ، چونکە سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە و بەرگری لەش بەهێز دەکات دژی کۆکە و سەرمابوون.

5-ئەگەر سەرمات بوو تووشی ئەنفلۆنزا بوویت، هەوڵبدە کەمێک زەردەچەوە بکەرە شیری گەرمەوە و بیخۆرەوە.

6-هەوڵبدە بڕێکی زۆر ئەو خواردن و خواردنەوانە بخۆ کە ڤیتامین سی تێدایە، وەک شەربەتی پرتەقاڵ.

ئه‌م بابه‌ته 38429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP