نەجمەدینی غولامی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف-

هونەرمەندی ناسراوی کوردستان نەجمەدینی غولامی کلیپێکی نوێ بەناوی "تەختەی مێژوو" بڵاودەکاتەوە.

تەختەی مێژوو، هۆنراوەی ماتی جەباری و مێلۆدی فاروق باپیرە، لەنجە ئازاد وەک ئەکتەرێک رۆڵی تێدا دەگێڕێت.

نەجمەدین غولامی لەدایکبووی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە لەساڵی 1958، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی حەوت ئەلبومە.


ئه‌م بابه‌ته 24462 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP