هۆکارەکانی تەنگەنەفەسی خێرا لێدانی دڵ لەکاتی خەودا


خەندان لایف-

زۆرکات لە کاتی خەودا هەست بە تەنگەنەفەسی لێدانی دڵمان دەکەین بە خێرایی، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی خەوەکەمان تێکبدات، بەتایبەت ئەگەر ئەم حاڵەتە زۆر دووبارە بوویەوە تەواو ماندوو بێزارمان دەکات و پێویستە سەردانی پزیشک بکەین.

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی hiamag هۆکارەکانی تەنگەنەفەسی:

1-تووشبوون سییەکان بە نەخۆشی درێژخایەن
2-نەخۆشییەکانی دڵ

3-زیادبوونی کێش
4-پرخەپرخی زۆر.

5-ترس و ناڕێکی هەستە دەروونیەکان.
6-ماندووبوونی زۆری رۆژ.

7-کەم خەوی
8-هەوکردنی گەروو.

هۆکارەکانی خێرا لێدانی دڵ لەکاتی خەودا:

1-بەرزبوونەوەی رێژەی هۆرمۆنی ئەدرینالین لە لەشدا، بەهۆی ماندوبوون و دڵەڕاوکێوە.

2-جگەرەکێشان.
3-خواردنەوەی خواردنەوە کافاینەکان.

4-زۆر خواردنی چەور.
5-گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان بەهۆی دەرمانەوە.

6-بەرزبوونەوەی رێژەی شەکری خوێن، یان پەستانی خوێن یاخود نەخۆشی غودەی دەرەقی.

چۆن چارەسەری دەکەین:
1-هەوڵبدە بەشێوەیەکی ئارام هەناسە بدە و هێوربەرەوە.
2-لەدوای ماندووبوونی زۆر هەوڵبدە جەستەت بحەوێتەوە.

3-راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.
4-خواردنی میوە و سەوزە.

5-دووربکەوەرەوە لەهەموو ئەو هۆکارانی تووشی دڵەڕاوکێت دەکات.
6-خواردنەوەی کهولی و کافاین پێش خەوتن وازلێبهێنە.

7-رۆژانە بەشێوەیەکی باش و رێکخراو بخەوە.

ئه‌م بابه‌ته 57578 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP