بەڤیدیۆ.. چۆپی فەتاح دۆی دادە بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کوردستان چۆپی فەتاح، نوێترین کلیپی بە ناوی "دۆی دادە" بڵاودەکاتەوە.

کلیپی دۆی دادە، هۆنراوەی شاعیری ناسراو د.کەمال میراودەلیە، ئاوازی چۆپی فەتاح خۆیەتی و بەشێوازی ڕاپە، کاری ئامادەکردن و دابەشکردنیشی لەلایەن L.S فیلمەوە بەرهەم هاتووە.

چۆپی فەتاح لە دایکبووی 1983 لە شاری کەرکوک، لە تەمەنی سێ ساڵیەوە لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو هۆڵەندا کۆچی کردووە.


ئه‌م بابه‌ته 92001 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP