میران عەلی کلیپێکی نوێی بە زاراوەی کرمانجی بڵاوکردەوە


خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانبێژی کوردستان میران عەلی، کلیپێکی نوێی بەناوی "جانێ وەرە" بڵاوکردەوە.

بۆ یەکەمجار میران عەلی بە زاراوەی کرمانجی کلیپێک بڵاودەکاتەوە، کە لەلایەن هونەرمەند وەران تێکست و مێلۆدی دانراوە، کاری میکس و ماسترینگ سیامەکی فەقی زادە دایناوە.

میران عەلی لەدایکبووی 1995ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ".


ئه‌م بابه‌ته 26152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP