ئەکتەرێکی بەناوبانگی میسر کۆچی دوایی کرد

خەندان لایف-

ئەکتەری بەناوبانگی مێژووی سینەما و درامایی میسری جەمیل راتب، بە نەخۆشی لە تەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەیانی ئەمڕۆ رێکەوتی 19ی مانگی ئەیلول، پاش ماوەیەکی زۆر رووبەرووبوونەوەی نەخۆشی و لەدەستدانی هەستی بیستن، دواجار لە تەمەنی 91 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی قاهیرە کۆچی دوای کرد.

جەمیل ئەبوبەکر راتب لەدایکبووی 1926، لە ساڵانی 1946ەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە و بەشداری زیاتر لە 150 فیلمی سینەمایی کردووە و یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی میسر، هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی فەرەنسی کردووە، بەڵام دواتر جیادەبێتەوە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 118459 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP