ئەو شۆخەی لەگەڵ تۆم کروز دەرکەوت کێ بوو؟

خەندان لایف-

ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی تۆم کروز، دەرکەوتنی لەگەڵ شۆخێک میدیاکان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا تۆم کروز لە یەکێک لە شەقامەکانی لۆس ئەنجلۆس لە ئەمەریکا، لەگەڵ کچە شۆخێکی قژ زەرد دەردەکەوێت، ئەمەش دەنگدانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە، پاش ئەوەی لەلایەن کامێرای میدیاکانەوە وێنەیان دەگیرێت و بڵاودەکرێتەوە، هەندێک دەپرسن لەوەی هاوڕێیەتی یاخود پەیوەندییەکی نوێیە؟

تۆم کروز لەدایکبووی 1962، یەکێکە لە ئەکتەرە ناوادار و سەرکەوتووەکانی ئەمەریکا، لەرێگای کارەکەیەوە توانیویەتی چەندین خەڵاتی گرنگ بەدەستبهێنێت، لەوانە سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، پێشتر هاوسەری خانمە ئەکتەر کاتی هۆڵمز بوو، بەڵام لە 2012 جیابوونەوە.

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 37069 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP