ئامادەکردنی مەحشی کولەکە


خەندان لایف-

بێگومان شێوازی دروستکردنی خواردنەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە و جیاوازە و هەرکەسێک ئارەزووی تامێک دەکات، ئەم مەحشیە پێداویستیەکانی بەشی پێنج کەس دەکات و بە 55 خولەک ئامادەدەبێت.

پێداویستییەکان:
750 گرام کولەکە
400 گرام قیمەی گۆشت
دوو کەوچکی گەورە زەیتی رووەکی
¾ کوپ برنج
دوو تەماتەی وردکراو
کەوچکێکی بچوک خوێ
نیو کەوچکی بچوک خوێ
دوو کەوچکی گەورە دۆشاوی تەماتە
ماست بەپێی خواست


چۆنێتی دروستکردنی:
کولەکەکان دوو لەت بکە و ناوەکەی هەڵکۆڵە.

لە تاوەیەکدا زەیت و قیمەکە تێکەڵ بکە و کەمێک ئاڵی بکە، خوێ و ئاڵەتی بکە بەسەردا.

دوای ئەوەی سووربوویەوە قیمە و برنج و ناواخنی کولەکەکە و تەماتەکەی تێکەڵ بکە، ئاوێتەکە بخەرە ناو کولەکەکانەوە، بیخەرە مەنجەڵێکەوە ئاوی تێبکە بەپێی پێویست، وازیلبهێنە تا دەکوڵێت.

10 خولەک پێش داگرتنی، ئاگرەکەی کز بکە و دۆشاوی تەماتەکەی تێبکە، پاشان پێشکەشی بکە، دەکرێت ماستەکە بکەیت بەسەریدا.

ئه‌م بابه‌ته 25286 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP