نیکول کیدمان بە ستایلێکی سەرنجڕاکێشەوە

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری جیهانی نیکول کیدمان، لە نمایشی فیلمە نوێیەکەی بە جوانترین شێوە دەردەکەوێت.

لە یەکەم رۆژی نمایشی فیلمی " Boy Erased" کە نیکول کیدمان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لە فستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی تۆرینتۆ، ئەکتەر و کەسایەتیەکی زۆری جیهان باشداریان کرد، بەڵام لەسەر فەرشی سور نیکول بە عەزیەکی رەشی درێژ و ماکیاژێکی سادەوە هەمووانی سەرسامکرد و وێنەی لە بەشێکی زۆری میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە.

نیکول کیدمان لەدایکبووی 1967، خەڵکی ئوستورالیایە و ئەکتەر و دەرهێنەر و گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی هۆلیودە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 17567 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP