ئەو خۆراکانەی بەرگری لەش دژی شێرپەنجە بەهێز دەکات

خەندان لایف-

نەخۆشی شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشیە درێژخایەنە مەترسیدارەکان، کە لە ئێستادا بەشێکی زۆری خەڵک لە جیهاندا پێوەی داناڵێنن، بەمەبەستی پاراستی جەستە و خۆ بەدوورگرتن لەم نەخۆشیە پێویستە گرنگی بە خواردنی تەندروست بدەیت و وەرزش ئەنجام بدەیت.

بەپێی هەواڵەکەی buzzkito چوار جۆری خواردنی رووەکی بەرگریت دژی نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات:

1-بیبەری تون
بەگوێرەی توێژینەوە زانستیەکان خواردنی بیبەری تون یارمەتی لەش دەدات دژی شێرپەنجە و جۆرەکانی.

2-زەنجەبیل
یەکێکە لە رووەکە بەسوودەکان  و لە رووی تەندروستیەوە چارەسەری زۆر نەخۆشی دەکات، چونکە بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، هاوکات باشترین چارەسەرە بۆ سەرمابوون و قەبزبوون.

3-نەعنا 
ئەم سەوزەیە یەکێکە لەو خۆراکانەی سوودێکی زۆری هەیە و بەچەندین شێوە هەیە وەک چا، هاوکات ساڵانێکی زۆرە نەعنا وەک باشترین یارمەتیدەری کرداری هەرس بەکاردەهێنرێت، لەهەمانکاتدا بەرگری جەستە دژی شێرپەنجە زیاد دەکات.

4-زەردەچەوە 
ئەم پێکهاتەیە سەر بەخێزانی زەنجەبیلە و یەکێلە لە باشترین جۆرەکانی بەهارات و دەتوانیت لەگەڵ ئامادەکردنی زۆربەی خواردنەکانتدا بەکاریبهێنیت.

ئه‌م بابه‌ته 52005 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP