سوودەکانی خواردنەوەی نەعنا


خەندان لایف-

نەعنا یەکێکە لە باشترین جۆرە رووەکەکان، کە تامێکی خۆشی هەیە و هەم سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، بێگومان دەکرێت بە چەندین شێوە بیخۆیتەوە، بە نمونە چای ئامادەکراو یان کوڵانی نەعنای سروشتی و خواردنەوەی ئاوەکەی.

بەپێی هەواڵەکەی " healthline" خواردنەوەی نەعنا گەدە لە ترشان دەپارێزێت، سنورێک بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی دەمارەخانەکان دادەنێت و تەندروستی دەپارێزێت، بەتایبەت لە نەخۆشیەکانی جەڵتە و سەکتەی دڵ.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە ئاماژە بەوەدەدات، ئەو کەسانەی کێشەی قەبزی یان نەخۆشی گەدەیان هەیە، دەتوانن نەعنا هەڵبژێرن بۆ چارەسەر، چونکە باشترین یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی دڵەراوکێ.

نەعنا کاریگەری لەسەر نەهێشتنی بۆنی دەم هەیە، لەهەمانکاتدا ئەو کەسانەی تووشی دڵەڕاکێ و بیرکردنەوەیەکی زۆری دەروونی دەبن، پێویستە شەوانە پێش خەوتن بیخۆنەوە بۆ ئەوەی دەروونیان ئارام بێتەوە، خەوێکی باشیان هەبێت.

هەربەپێی ئەو هەواڵە خواردنەوەی نەعنا، جگەر لە تووشبوون بە ڤایرۆس و نەخۆشی دەپارێزێت و بەرگری لەش دژی نەخۆشییەکان بەهێز دەکات، رێژەی شەکری خوێ رێکدەخاتەوە و رێگا نادات بەرزبێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 32263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP