هەڵوێست کلیپی ئەشق بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان هەڵوێست محەمەد، کلیپێکی نوێ بەناوی "ئەشق" بڵاودەکاتەوە.

کلیپی ئەشق، تێکستی لەلایەن هەڵوێست محەمەد خۆیەوە نوسراوە، ئەمین قوباد کاری مێلۆدی بۆ کردووە و کاری میکس و ئەرێنجمێنتی ئەفشینی شوکری ئەنجامیداوە، یەکێکە لە تراکەکانی ناو ئەلبومە نوێیەکەی بەناوی "700 دینار".

هەڵوێست محەمەد لەدایکبووی شاری هەڵەبجەیە، لە ساڵی 2002 دەستی بەکاری هونەری کردووە و ناوبانگێکی باشی هەیە.
 


ئه‌م بابه‌ته 15188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP