ئەحمەد خەلیل کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە


خەندان لایف- پەرستۆ 

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراو ئەحمەد خەلیل، تۆ شایەنی من نەبوویت بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاودەکاتەوە.

گۆرانی تۆ شایەنی من نەبوویت، لە ستۆدیۆی داینامیک کاری بۆ کراوە، کۆشیار شێرکۆ کاری میوزیکی بۆ کردووە، تێکستی لەلایەن هێمن حەمیدەوە نوسراوە، ئاوازی هەرێم  سەڵاحە و بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ خەندان لایف، ئەحمەد خەلیل وتی "جگە لەم بەرهەمە، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ ئەلبومێکی نوێ دەکەم، بەشێکی زۆری کارەکانی تەواوبووە، رەنگە بە زووترین کات بڵاویبکەیمەوە، یەکێک لە تراکەکانی ئەلبومەکەم کرمانجیە، بەهیوام بە دڵی هەوادارانم بێت".

 

ئه‌م بابه‌ته 17591 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP