بەڤیدیۆ.. سامی یوسف کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی ئاینی سامی یوسف، کلیپێکی نوێ بەناوی " إلهنا ما أعدلك" بڵاوکردەوە.

ئەم کلیپە نوێیەی سامی یوسف، جیاواز لە کلیپەکانی رابردووی بە بەشداری چەندین کوڕ و کچی کورد بە جلوبەرگی کوردییەوە نمایشی دەف دەکرێت.

سامی یوسف، لەساڵی 1980 لەدایکبووە لە بەریتانیا، لە بنەچەدا دایک و باوکی خەڵکی ئازربایجانن، ناسراوە بەوەی بەردەوام گۆرانی بۆ ئاینی ئیسلام وتووە و تا ئێستا خاوەنی چەندین سرود و گۆرانی ئاینیە بە چەندین زمانی جیاواز.

 

ئه‌م بابه‌ته 61072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP