کاتێک منداڵ دەگری، داوای چی دەکات؟



خەندان لایف-

کاتێک منداڵ لەدایکدەبێت و سەرجەم داواکاری و ئازارەکانی بە گریان دەردەبڕێت، چونکە ناتوانێت بەدەمی یان بەهیچ نیشانەیەک داوای بکات.

هەربۆیە پێویستە کاتێک گوێت لەدەنگی منداڵەکەت دەبێت دەگری، بچیت بە هانەیەوە و تێبگەیت کە چ کێشەیەکی هەیە، چونکە فەرامۆشکردنی کاریگەری سلبی هەیە.

بەگوێرەی توێژینەوە زانستیەکان، کاتێک منداڵ دەگری بۆ ماوەی چەند خولەکێک فەرامۆش دەکرێت، بەنیازی ئەوەی خۆی ژیردەبێتەوە و ماندوو دەبێت و دەخەوێت کارێکی هەڵەیە.

منداڵ کێشەیەکی هەیە و بە گریان داوای هاوکاری لە خێزانەکەی دایک یان باوکی دەکات، چونکە ئامرازێکی دیکەی نییە هەستی پێ دەربڕێت، ڕەنگە برسی بێت، یان نەخۆش بێت و ئازاری هەبێت.

بەڵام کاتێک فەرامۆش دەکرێت و گریانی بەردەوام دەبێت، ناچار لە ماندووبوونی خۆی بێدەنگ دەبێت، وادەکات ئەو منداڵە هەست بە دابڕان و تەنهایی و خەمۆکی بکات، بەجۆرێک تا قۆناغەکانی دواتری تەمەنی لەگەڵیدا دەمێنێتەوە، ئەمەش بە تێپەڕینی کات کاریگەری لەسەر مێشکی دروست دەکات.

بەو هۆیەشەوە ئەو منداڵە لە داهاتوودا کێشەی لە تێگەیشتندا دەبێت و درەنگ لە دەرووبەر و گرفتەکان تێدەگات و ئاستی زیرەکی لاواز دەبێت، هەربۆیە گرنگە بە زووترین کات بایەخی پێ بدەیت کاتێک دەگری و ژیری بکەیتەوە بەهەر شێوازێک ، تا هەست بە خۆشەویستی بکات، چونکە هەستیارترین قۆناغەکانی تەمەنیەتی

ئه‌م بابه‌ته 30964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP