ماسکێک بۆ بوکەخان


خه‌ندان لایف- 

بەمزووانە دەبیتە بوک و ئاهەنگی هاوسەرگیری سازدەکەیت، پێویستە خزمەت بە خۆت بکەیت و کۆمەڵێک پێکهاتەی تایبەت بۆ پێست بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی لەو ڕۆژەدا بەجوانترین و شێوە دەربکەویت، بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی ounousa پێش کاتی دیاریکراو پێویستە ئەم ماسکە بەکاربهێنیت، چونکە جگە لەوەی پێست جوان دەکات له‌هه‌مانكاتدا دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود، بەڵام بەمەرجێک هەستیار نەبیت بەرامبەر بە پێکهاتەکان، دەتوانیت پێشتر لەسەر پێستی دەست تاقیبکەیتەوە

پێش هەموو کارێک ده‌موچاوت به‌ ئاوی شله‌تێن بشۆ، بۆ ئەوەی کونیلەکانی پێست پاکبێتەوە.

پاشان چوار شیلك ده‌هێنین باش وه‌ك هه‌ویر ده‌یشێلین و دوو كه‌وچك هه‌نگوین و سێ كه‌وچك شیری له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین.

دوایی ئەوەی پێکهاتەکە ئامادەبوو، بیدە له‌ پێستی ده‌موچاوت بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك و پاشان به‌ ئاوێكی سارد بیشۆ، بۆ ماوەیەک دووبارەی بکەرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 20977 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP