کاریگەرییەکانی سپلیت لەسەر تەندروستی دڵ


خەندان لایف-

پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن، لە کاریگەرییە سلبییەکانی بەکارهێنانی سپلیت لەسەر دڵ و نەخۆشیەکانی شەکرە.

بەشێوەیەکی گشتی جیاوازی پلەی گەرمی کاریگەری سلبی و ئیجابی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، چونکە تووشی کرژبوونی (تشنج) جەستەیی یان سەرمابوون و ئەنفلۆنزای دەکات، لەهەمانکاتدا کاریگەری زۆری لەسەر دڵ و خوێن بەرەکان هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "buzzkito" ئەکادیمیای زانستی زیندەوەرزانی لە روسیا، توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە بەمەبەستی زانینی زیانەکانی بەکارهێنانی سپلیت بۆ تەندروستی مرۆڤ، دەرکەوتووە هۆکاریە سەرەکیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێن بەرەکان و زیادبوونی کێش و نەخۆشی شەکرە.

شارەزایان ئاماژە بەوەشدەدەن، کاریگەری سپلیت راستەوخۆ دەرناکەوێت، بەڵکو وردە وردە نیشانەکانی دەردەکەوێت لە جەستەی مرۆڤدا بەپێی رۆژگار، هەربۆیە باشترە پلەکانی زۆر نزم نەکرێتەوە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی تووشبوونی ئەم جۆرە نەخۆشیانەن.

ئەلیکساندەر کۆکسا، کە پزیشکێکی روسیە دەڵێت "ئەم ئامێرانە هۆکاری گواستنەوە بەکتریا و ڤایرۆسە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە"، لەهەمانکاتدا سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن سپلیت هۆکارە بۆ تووشبوون بە هەوکردنی جیوبی لوت یان قوڕگ،پێست وشکدەکاتەوە و ناشرینی دەکات، رەنگە هەندێک کات بقڵیشێت، یاخود تووشی حەساسیەت دەکات، ئەگەریشی هەیە تووشی نەخۆشیەکانی هەناسەدان و تەنگەنەفەسیت بکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 30294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP