بە کەمتر لە یەک خولەک 1.3 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

خەندان لایف-

خانمە نمایشکاری بەناوبانگی جیهانی جیجی حەدید، بە بەشداریکردنی لە پێشانگایەک پارەیەکی خەیاڵی وەردەگرێت.

لە رێورەسمێکدا بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی بازرگانی بەناوی Nammos Village لە دورگەی میکۆنۆسی یۆنانی چەندین کەسایەتی دیار کۆبوونەوە، لەو نێوەندەدا هەردوو نمایشکاری جیهانی جیجی حەدید و ئیمیلی راتاجکوسکی بانگێشت دەکرێن تا پێشانگەکە بکەنەوە، بەڵام لە بەرامبەردا بڕی 1.3 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی وەردەگرن.

جیجی حەدید لەدایکبووی 1995، یەکێکە لە نمایشکارە ناودارەکانی ئەمەریکا بەڕەگەز فەلەستینیە، بۆ چەندین کۆمپانیای دیاری جیهانی مۆدە کاری نمایشی کردووە.

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 27476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP