ئەنجامدانی پێنج هەڵە هاوپیشەکانت لێدووردەخاتەوە


خەندان لایف- پەرستۆ

ئارامی شوێنی کارکردن پەیوەستە بە پەیوەندیت بە هاوپیشەکانتەوە، چونکە بوونی ناکۆکی لەو جێگایەدا، هۆکارێکە بۆ شکستهێنان لە کارەکەت، بەپێی توێژینەوەیەکی کۆمەڵایەتی کە لەلایەن ماڵپەڕی buzzkito بڵاوکراوەتەوە، ئەنجامدان پێنج رەفتاری هەڵە، دەبێتەهۆی دوورکەوتنەوە هاوپیشەکانت.

1-هاوپیشەکانت تەنها ژمایەرەیک دوژمن یان هۆکاری سەرکەوتنی تۆنین، بەڵکو بنەمای سەرەکین بۆ چۆنێتی کارکردن و ئەزموونی زیاتر، دەبێت وابیربکەیتەوە ئەنجامدانی هەر هەڵەیەک بەرامبەریان لەدەستدانی پیشەکەتە، چونکە پشتیوانیان لەدەستدەدەیت.

2-مامەڵەیان لەگەڵدا بکە و بایەخیان پێبدە بە یەکسانی، هەرگیز سکاڵای زۆر لە دەست هاوپیشەکانت مەکە، چونکە بەکارهێنانی هەر وشەیەک بە دژی ئەوی دیکە، زیان بە پێگە و رێزی خۆت دەگەیەنیت.

3-بێ بایەخ سەیرکردنی کات و بەهەڕەمەکی کارکردن، یان سەرقاڵکردنی هەمووان و پەیوەست نەبوون بە کات و جێبەجێکردنی ئەرکەکانەوە.

4-هەرگیز قوربانی بە کاتی هاوپیشەکانت مەدە، بەهۆی کارێکەوە کە هێندە پێویست نییە، یان قوربانیەکی زۆر بە کاتی خۆت بدەیت، لەپێناو بەدەستهێنانی پێگەی باشتر و کەمکردنەوەی ئەرک و کاری کەسانی دیکە.

5-هەوڵبدە زانیاریەکانت هەمیشە نوێبکەرەوە، هەمیشە لە خاڵێکدا مەمێنەرەوە و دووبارەی بکەیتەوە، چونکە هەمووان بێزاردەکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 7723 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP