بە ئەسپێکی رەشەوە شەقامەکانی نیویۆرک سەرسامدەکات

خەندان لایف-

ئەکتەری دیاری کەنەدی کیانۆ ریڤێس، بە ئەسپێکی رەشەوە لە شەقامەکانی نیویۆرک رێدەکات.

لە رۆژانی رابردوودا لە یەکێک لە شەقامەکانی نیویۆرک، کیانۆ ریڤێس هەوادارانی و خەڵکی ئەو ناوچەیەی تووشی سەرسوڕمان کرد، دوای ئەوەی بەشێوەیەکی لەناوکاو بە سواری ئەسپێکی رەشەوە لەسەر شەقامەکە دەرکەوت و رێیدەکرد، بەهۆی ئەوەی سەرقاڵی کاری وێنەگرتن بوو، بۆ بەشی سێیەمی فیلمی " John Wick"، کە تێیدا چەندین ئەکتەری دیکەی ناودار بەشداری دەکەن و هەوادارێکی زۆر بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی دەکەن.

کیانۆ ریڤێس لەدایکبووی 1964، دایکی بەریتانیە و باوکی بەرەگەز پورتوگالیە، جگە لە کاری نواندن کاری دەرهێنانیش دەکات، خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانیە وەک باشترین ئەکتەر.

ئه‌م بابه‌ته 22774 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP