چی بەسەر جەستەدا دێت، کاتێک لە تیشکی خۆر بێبەش دەبیت؟


خەندان لایف- پەرستۆ

خۆر باشترین سەرچاوەی سروشتیە لە ژیاندا، بێگومان  سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە لەرووی تەندروستییەوە، چونکە ڤیتامین دی دەبەخشێت بە لەش، کە یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکان بۆ لەش، بەڵام بێگومان زۆر بەرکەوتنیشی زیانی هەیە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێستی هەیە، هەربۆیە دەبێت هاوسەنگی رابگریت.

بەرنەکەوتنی تیشکی خۆر بە جەستەت، دەبێتەهۆی چی؟

تیشکی خۆر یاریدەی جەستە دەدات کە پێکهاتە خۆراکیەکانی وەک فۆسفات و کالسیۆم هەڵبمژێت، لەکاتی کرداری هەرسدا، بەڵام بەرنەکەوتنی تیشکی خۆر دەبێتەهۆی لاوازبوونی ئێسک و پوکانەوەی.

بەپێی هەندێک توێژینەوەی پزیشکی، شێرپەنجەی کۆڵۆن یەکێکە لە مەترسیدارترین نەخۆشیەکانی، کە ئەگەری تووشبوون زیاد دەبێت، ئەگەر لە تیشکی خۆر دووربکەویتەوە، چونکە ڤیتامین لە خۆرەوە وەردەگیرێت کە بەرگری لەش دژی خانەی شێرپەنجەیی زیاد دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 11606 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP