ئەو رەفتارانەی کاتەکانی ژیانت بە فیڕۆ دەدات


خەندان لایف-

لە ژیانی رۆژانەدا کاتێکی زۆرمان بە فیڕۆ دەڕوات، بەبێ ئەوەی هیچ سوودێکی هەبێت، جگەلەوەی رەنگە زیانیشی هەبێت، کاریگەری سلبی لەسەر ئامانجەکانمان دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "higherperspectives" بەگشتی چوار رەفتار لەژیاندا کە رۆژانە ئەنجامی دەدەین کاتمان بە فیڕۆ دەدات و زیانی هەیە.

1-سەرقاڵبوونی بەردەوام و ماندووبوون، بێگومان بەپێی پێویست کاربکەیت گرنگە لەهەموو بوارێکدا، بەڵام زیاتر لە پێویست، کاتەکانی ژیانت بە فیڕۆ دەدات و چێژ نابینیت، جگەلەوەی بۆ تەندروستی باش نییە.

2-دواخستنی بڕیارە گرنگەکان، چونکە دەترسیت لە ئەنجامەکان، هەربۆیە کاتێکی زۆر بەڕێدەکەیت، تا کاتێک بڕیاردەدەیت هیچ سوودی نییە و کات بە فیڕۆداوە.

3-پەرتەوازەبوون لە هەموو کارەکانی ژیانتدا، واتە کاتەکانت دابەش ناکەیت، جگەلەوەی کاتێکی زۆر بەدیار تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بە فیڕۆ دەدەیت.

4-رەزینەبوون بە هیچ، ئەمە وادەکات بەردەوام ئامانجەکانت بگۆڕیت و ئەزموونی کاری نوێ بکەیت، بەبێ ئەوەی بگەیت بە هیچ و زیان بە داهاتووت دەگەیەنیت.

ئه‌م بابه‌ته 22329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP