بەوێنە.. شارۆخان لەگەڵ خێزانەکەی لە ئەوروپا

خەندان لایف-

ئەکتەری دیاری بۆلیود شارۆخان، لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی وەرگرتنی پشوو، گەشتێک بەرەو ئەوروپا دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شارۆخانی تەمەن 53 ساڵ، چەند وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی و منداڵەکانی بڵاودەکاتەوە لە وڵاتە ئەوروپیەکاندا، لە چەندین دیمەنی جواندا، هاوکات لەگەڵ وێنەیەکی جۆری خانی هاوسەری دەڵێت "دوای چەندین ساڵ هاوسەرەکەم رێگای پێدام، وێنەیەک بڵاوبکەمەوە کە پێکەوە گرتومانە، بەڵام کەسێکی نەرمونیان و باشە".

شارۆخان، یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەکتەر و گۆرانیبێژەکانی هیندستان و جیهان ساڵانێکی زۆرە کاری خزمەت بە سینەمای بۆلیود دەکات، لەدایکبووی 1965، جگە لەکاری نواندن و هونەری بازرگانیش دەکات و هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ "جۆری خان" لەساڵی 1991، باوکی سێ منداڵە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 92332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP