ئەو خواردنانەی دەبێتەهۆی بینینی خەوی ناخۆش چین؟


خەندان لایف- پەرستۆ

بەپێی هەواڵێکی گۆڤاری زانستی " PSYCHOLOGY TODAY" خەوی ناخۆش لە ئەنجامی خواردنی ناتەندروستەوە دروست دەبێت، هەربۆیە پسپۆڕانیش هۆشداری دەدەن، لە خواردنی ئەو جۆرە خۆراکانە پێش خەوتن.

بەگوێرەی هەواڵەکە، خواردنە تونەکان و پڕ لە بەهاراتەکان، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، ئەمەش کاریگەری لەسەر مێشک هەیە و خەوەکەی تێکدەدات و دواجاریش خەوی ناخۆش دەبینیت.

خواردنی ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر لە شەکر و چەوری تێدایە، جگەلەوەی پێش خەوتن زیان بە جەستە دەگەیەنێت، هاوکات دەبێتەهۆی پێدانی وزە بە لەش، بەڵام کاتێک دەخەویت ئەم وزەیە بەکارنایەت، ناچار مێشک کاردانەوەی دەبێت وێنەی ناخۆشت لە خەونەکانتدا پێ نیشان دەدات.


پسپۆڕان و پزیشکان، ئاماژە بەوەشدەدەن دەبێت چا و قاوە و شوکوڵاتە، پێش خەوتن نەخورێت، چونکە مێشک چالاک دەکات و وریای دەکاتەوە، لەکاتێکدا پێویستە ئارام بێتەوە و بخەوێت، ئەمەش دەبێتەهۆی بینینی خەوی ناخۆش و پچڕانی خەو.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " THE ALTERNATIVE DAILY"، جۆرەکانی پەنیر، یان گۆشت، بڕێکی زۆر پرۆتین و چەوری و پێکهاتەی خۆراکی بە لەش دەدەن. کە پێویستە هەرس بێت و ببێتەوە بە وزە بۆ لەش، بەڵام تۆ دەخەویت، هەربۆیە کێشت زیاد دەکات و رێژەی کۆلیسترۆل بەرزدەکاتەوە، هاوکات وادەکات مێشک لەبری حەوانەوە سەرقاڵ بێت و خەوی ناخۆش ببینیت.

ئه‌م بابه‌ته 39009 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP