بۆ خانمانی دووگیان، واز لەم رەفتارانە بهێنە


خەندان لایف- پەرستۆ

رۆژانە خانمانی دووگیان، رەنگە رەفتاری جۆراوجۆر ئەنجام بدەن کە زیان بە تەندروستیان بگەیەنێت، بەتایبەت لە مانگەکانی سەرەتایدا، بۆ ئەم مەبەستە پێگەی ounousa رێنمایی خانمانی دووگیان دەکات تا واز لە هەندێک رەفتار بهێنن، کە رۆژانە ئەنجامی دەدەن و باوە لەناویاندا.

1-خەوتنی نائارام و نەگونجاو
لە کاتی دووگیانیدا خانمان پێویستیان بە خەوێکی باش و ئارام هەیە، لەپێناو پاراستنی تەندروستیان، بەهیچ شێوەیەک گونجاو نییە کەمتر لە 8 کاتژمێر بخەوێت، هاوکات دەبێت، شێوازی خەوتنیان یان جێگاکانیان زۆر باش بێت، تا هەست بە ئارامی بکەن و باش بخەون، باشترینیش نوستنی سەرلایە.

2-خواردنی ناتەندروست
یەکێکە لە رەفتارە باوەکان، کە بەبێ بایەخدان بە تەندروستی، جۆرەها خواردن دەخورێت، وەک شیرینی و چەوری زۆر، لەکاتێکدا گرنگە هەموو ئەو خۆراکانە بخورێت کە بۆ تەندروستی دایک و کۆرپەلە بەسوودە، دەبێت هاوسەنگی رابگریت.

3-پۆشینی جلوبەرگی تەسک و ناتەندروست
ئەمە خاڵێکی گرنگە، دەبێت خانمان زۆر وریابن، چونکە جلوبەرگی تەسک پەستان دەخاتە سەر جەستە، بەتایبەت سک، کەدەبێتەهۆی ئازار.

4-ئەنجامدانی کاری زۆر و قورس
لە کاتی دووگیانیدا پشوودان هەنگاوێکی گرنگە، راستە پێویستە کاربکەیت، بەڵام دەبێت بزانیت چ کارێک دەکەیت، یان زیانت پێناگەیەنێت، نابێت لە تواناکانی خۆت زیاتر ماندووبیت، چونکە جەستە توانای خۆڕاگری نییە، بەتایبەت لە کۆتاییەکانی دووگیانیدا.

5-خواردنی دەرمان بەبێ پرسی پزیشک
ئازارێکی سەر یان ئەندامێکی دیکەی جەستەت هەیە، خێرا دەرمان بەکاردەهێنیت و واهەستدەکەیت ئاساییە، بەڵام ئەمە هەڵەیە و زیان بە کۆرپەلەکەت دەگەیەنێت، دەبێت راوێژ بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 35009 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP