سوودەکانی زەنجەبیل و هەنگوین


خەندان لایف- پەرستۆ

جەستە پێویستی بە خۆراکی تەندروست و باش هەیە، بۆ ئەوەی پێکهاتەی خۆراکی بەسوود وەربگرێت وەک کانزا و ڤیتامین، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ounousa هەنگوین و زەنجەبیل، یەکێکن لە پێکهاتە خۆراکیە بەسوودەکان کە دەتوانیت پێکەوە بیخۆیت. 

دیارترین سوودەکانی زەنجەبیل و هەنگوین چییە؟

1-بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش و چالاککردنی، بەهۆی بوونی ڤیتامین کەی، کە دژی ڤایرۆس و میکرۆبە.

2-چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشییەکانی ئامێری هەرس و هەناسەدان، هاوکات گەدە و ریخۆڵە و سییەکان دەپارێزێت لە ژەهراوی بوون.

3-یەکێکی دیکە لە سوودەکانی زەنجەبیل و هەنگوین، پاراستنی لەشە لە نەخۆشیە وەرزیەکانی وەک ئەنفلۆنزا لە زستاندا، چونکە بڕێکی باش کانزا و ڤیتامینی تێدایە.

4-لەرووی سێکسییەوە دەتوانیت سوود لەم دوو پێکهاتەیە ببینیت، کە دەبێتەهۆی چالاککردنی ئارەزووی سێکسی نێر یان مێ، یاخود ئەو نەخۆشیانەی کاریگەری لەسەر ئەو لایەنە هەیە.

5-خانەکانی مێشک نوێ دەکاتەوە و دەیپارێزێت لە نەخۆشیەکانی وەک زەهایمەر.

 

ئه‌م بابه‌ته 46766 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP