توێژینەوەیەک: خواردنەوەی قاوە تەمەن درێژ دەکات



خەندان لایف- 

لێکۆڵینەوەیەکی زانستی نوێ لە ئەمەریکا روونیدەکاتەوە، قاوە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە جەستەی مرۆڤدا، چونکە دەیپارێزێت لە مردنی پێش وەخت، هاوکات چەندین سوودی دیکەی هەیە، بەتایبەت بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشی و کەم کردنەوەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

توێژینەوەکە لەسەر نیو ملیۆن کەس ئەنجامدراوە، کە تەمەنیان لە نێوان 38-73 ساڵ بووە، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان دەرکەوت، ئەو جۆرە قاوانەی کە  گیراوەن و خێران و ماددەی کافایین تێدانییە، نابێتە هۆکار بۆ مردنی کەسەکە، بەڵکو کەمترین زیان بە جەستە دەگەیەنێت، بە بەراورد بە قاوەکانی دیکە.

هەموو ئەم لێکۆڵینەوە پزیشکیانەش، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پسپۆڕان قاوە بە یەکێک لە خواردنەوە تەندروستەکان هەژماربکەن، لەهەمانکاتدا ئەم توێژینەوەیە ئەنجامەکانی هاوشێوەی لێکۆلێنەوەیەکە لە لۆس ئەنجلۆس، کە لە رابردوودا ئەنجامدراوە.

بەڵام دەستەی سەلامەتی خۆراکیش لە ئەوروپا، لە ساڵی 2015 جەختی کردەوە، کە خواردنەوەی چوار کوپ قاوە لە رۆژێکدا، پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە بوونی دڵەڕاوکێ و نائارامی دەروونی.

ئه‌م بابه‌ته 8884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP