زۆر دانیشتن مەترسی بۆ تەندروستی هەیە

خەندان لایف- سۆلین عەلی

لێکۆڵینەوە زانستییەکان جەخت لەوەدەکەنەوە، کە وەرزش و جوڵەی بەردەوامی ڕۆژانە،  دەبێتەهۆی پاراستنی لەش لە نەخۆشییەکان و مانەوەی بە تەندروستیەکی باش، هاوکات کەمی جوڵە و وەرزش نەکردن، دەبێتەهۆی نەخۆشی، نوێترین لێکۆڵینەوەش دەریخستووە کەمی جوڵە دەبێتە هۆی مردن.

بۆچی زۆر دانیشتن مەترسی بۆ ژیان هەیە؟

لێکۆڵینەوە زانستییە نوێیەکان لە ئەمەریکا، ئەوەیان دەرخستووە کە دانیشتن بەشێوەیەکی بەردەوام بۆ ماوەیەکی زۆر کەسەکە دەکوژێت، ئەگەر ئەو کەسە هیچ وەرزشێک ئەنجام نەدات لە ڕۆژەکەدا، چونکە دانیشتن بۆ ماوەی شەش کاتژمێر یان زیاتر لە ڕۆژێکدا، مرۆڤ تووشی 14نەخۆشی کوشندە دەکات.

لێکۆڵەرەوانی ئەمریکی دەڵێن'' دانیشتنی زۆر بۆ مرۆڤ، دەبێتەهۆی 14 نەخۆشی جیاواز، لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک، شەکرە، یان هەموو نەخۆشیە درێژ خایەنەکان، یاخود نەخۆشی سییەکان و جگەر، قوڕحەی گەدە و زۆرێکی تر لە نەخۆشییەکان .

لە لایەکی دیکەوە ئاماژە بەوەدەدەن، دانیشتنی زۆر دەبێتەهۆی شەلەل بوون و تێکچوونی باری دەروونی، لەهەمانکاتدا کرژبوونی ئێسکەکان، هەموو ئەمانەش دەبێتەهۆی مردنی مرۆڤ.

 

پ.س

ئه‌م بابه‌ته 10087 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP