زیانەکانی بەکارهێنانی سپلیت



خەندان لایف- پەرستۆ ساڵح

لە وەرزی هاویندا بەگشتی رێژەی بەکارهێنانی سپلیت زیاد دەبێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کە رەنگە زۆربەی کات بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لێمان بدات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "رامبلر"ی روسیا، بەکارهێنانی سپلیت سەرچاوەی نەخۆشیە، ئەلیکساندەر کۆکسا کە پزیشکێکی روسیە دەڵێت، "ئەم ئامێرانە هۆکاری گواستنەوە بەکتریا و ڤایرۆسە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە".

زیانەکانی سپلیت لەرووی تەندروستییەوە:

1-هەوکردنی جیوبی لوت.

2-هۆکاری هەوکردنی قوڕگە.

3-پێست وشکدەکاتەوە و ناشرینی دەکات، رەنگە هەندێک کات بقڵیشێت.

4-تووشی حەساسیەت دەکات.

5-ئەگەر تووشبوونی هەیە بە نەخۆشیەکانی هەناسەدان و تەنگەنەفەسی.

 

ئه‌م بابه‌ته 33836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP