سوودەکانی خواردنی ریحانە


خەندان لایف- پەرستۆ ساڵح

ریحانە، یەکێکە لە جۆرەکانی سەوزەوات و لەرووی تەندروستییەوە زۆر بەسوودە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین کەی و ئەی و سی، هاوکات پێکهاتەی فۆلەیت و بیتا کارۆتین و دژە ئۆکسان و ئاسن و کالسیۆم و مەگنسیۆم و ئۆمیگا سێی تێدایە.

بەپێی هەواڵێکی گۆڤاری "مجلة قهوة الصباح" سوودەکانی ریحانە:

1-دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و دروستبوونی وەرەمی پیسە.

2-دژی سەکتەی مێشک و گیرانی خوێنبەرەکانە، هاوکات دڵ بەهێزدەکات و لە نەخۆشییەکان دەیپارێزێت.

3-رێگا لە هەوکردنی سییەکان و کرداری هەناسەدان دەگرێت دژی هەموو نەخۆشییەک، وەک کۆکە و تەنگەنەفەسی.

4-سوڕی مانگانەی خانمان رێکدەکاتەوە.

5-بەرگری لەش دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکات، هاوکات سوڕی خوێن چالاک دەکات.

6-یارمەتیدەرە بۆ زوو چاکبوونەوەی برین و سوتاوی.

7-دژی هەوکردنی ئێسک و ماسولکەکانە، بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشی رۆماتیزمیان هەیە.

8-مێشک چالاک دەکات و لە نەخۆشی زەهایمەر واتە بیرچوونەوە دەیپارێزێت.

9-سنورێک بۆ نەخۆشییەکانی رەبوو حەساسیەت دادەنێت، رێگا لە ئازاری سەر و گێژبوون دەگرێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 35421 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP