باشترین ژەمی بەیانی دەبێت لە چی پێکهاتبێت؟


خەندان لایف- پەرستۆ ساڵح

گومانی تێدانییە کە ژەمی بەیانیان باشترە ژەمی خۆراکیە لەرووی تەندروستییەوە، هەربۆیە پزیشکان هۆشداری دەدەن بە هاوڵاتیان، کە پێویستە بایەخی تایبەتی پێبدەن، چونکە خۆراکی باش دەبەخشێت بە لەش و وریات دەکاتەوە و تەرکیز بەهێز دەکات، توانای کارکردن باشتر دەکات و رێگا لە زیادبوونی کێش دەگرێت و زوو زوو برسی نابیت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی تەندروستی "موضوع"ی عەرەبی، نانی بەیانی نابێت قورس یان سوک بێت، بەڵکو دەبێت تەواوی ژەمەکە لە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود پێکهاتبێت و زیان پێ نەگەیەنێت.

پێویست نانی بەیانی لە چی پێکهاتبێت:

1-جۆرەکانی سەمون و نانی رووەکی، واتە لە جۆ یان شۆڤان و پێکهاتە تەندروستەکان دروست کرابێت.

2-پرۆتینی خاڵی لە چەوری، وەک هێلکە یان بقولیاتەکان و چەرەس وەک بادام و گوێز.

3-شیرەمەنییەکان و جۆرەکانی وەک ماست و پەنیر، بەڵام کەم چەوری بێت.

4-میوە و سەوزە، یان ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسانە

5-ئەو خواردنانەی رێژەی ریشاڵیان زۆرە، وەک سێو، هەنجیر، گێلاس، هەرمێ، تو، شاتو، ئەڤۆگادۆ، خورما، مۆز، کیوی، سندی، پرتەقاڵ و کشمیش، یان ئەو خواردنانەی رێژەی کالۆری کەمە.

 

ئه‌م بابه‌ته 21680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP