بەمشێوەیە چارەسەری برسێتی بەردەوام بکە


خەندان لایف- سۆلین عەلی

کاتێک مرۆڤ نان دەخوات هەست بە تێری دەکات، بەڵام هەندێک کات پاش ماوەیەکی کەم دووبارە هەست بە برسێتی دەکاتەوە، ناچاردەبێت ژەمێکی دیکە بخوات، رەنگە ئەمەش کاریگەری لەسەر کێشی هەبێت، چۆن بتوانین چارەسەری ئەم حاڵەتە بکەین؟

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "بۆڵد سکای"، هەستکردن بە برسێتی دوای ژەمێکی چەور و قورس، بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوەیە دیارترینیان بوونی غودەی دەرەقی، یان کەم خەوی و باری دەروونی ناجێگیر، کە وادەکات ئارەزووی خواردنی هەبێت و برسی بێت.

هەستی برسێتی هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە، بۆ یاری کردنی رێژەی کلوکۆز لە خوێندا، بەڵام خواردنی ژەمی بەیانی بەشێوەیەکی باش، وادەکات هەست بە تێربوون بکەیت بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژەکەدا.

هەستکرن بە دڵەڕاوکێ و ناجێگیری باری دەروونی، هۆکارە بۆ هەست کردن بە برسێتی، چونکە جەستەی مرۆڤ چەند هۆڕمۆنێک دەردەدات لەکاتی دڵەڕاوکێدا، هەربۆیە زانایان هۆشداری دەدەن، کە خواردنەوە کافاینەکان کەم بکەنەوە، لەدوای لە خەو هەستانیش وەرزش ئەنجام بدرێت.

هاوکات ئاماژە بەوەشدەدەن، کە کەم خەوی دەبێتەهۆی هەستکردن بە برسێتی، چونکە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دوو هۆڕمۆن هەیە، کە بەرپرسن لە هەستی برسێتی.

ئه‌م بابه‌ته 27623 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP