سوودەکانی خواردنەوەی چای سیر


خەندان لایف- پەرستۆ ساڵح

رەنگە هەرگیز نەتزانیبێت، کە چایەک هەیە لە سیر ئامادەکراوە، بەڵام سوودێکی زۆری هەیە لەرووی تەندروستییەوە، بێگومان ئەم جۆرە چایە لای عەتارەکان یان ئەو جێگایانەی خواردن و خواردنەوەی رووەکی تێدا دەفرۆشرێت دەستدەکەوێت، یاخود لە ماڵەوە خۆت دروستی بکەیت.

بۆ بەخشینی زانیاری زیاتر بە خوێنەران، ماڵپەڕی layalina باس لە سوودەکانی خواردنەوەی چای سیر دەکات:

1-چای سیر پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و رێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش کەمدەکاتەوە لە خوێندا.

2-چەوری لەش دەتوێنێتەوە و یاریدەی دابەزاندنی کێش دەدات.

3-بەرگری لەش بەهێزدەکات دژی نەخۆشییەکان.

4-چارەسەری سکچوون و کرژبوونی گەدە دەکات.

5-رێژەیەکی زۆر ڤیتامین بی12ی تێدایە، کە رێگا لە چرچبوونی پێش وەخت دەگرێت.

 

شێوازێکی ئامادەکردنی چای سیر:

دوو دەنک سیر
چەند پارچەیەک زەنجەبیل
کەمێک ئاوی لیمۆ
کوپێک ئاو
کەوچکێکی بچوک هەنگوین


زەنجەبیل و سیر و ئاوەکە بکوڵێنە، پاشان بیپاڵێوە و هەنگوین و ئاوی لیمۆکەی تێبکە.

ئه‌م بابه‌ته 24324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP