خواردنەوەیەک دەبێتەهۆی دروستبوونی زیپکە


خەندان لایف- پەرستۆ ساڵح

دروستبوونی زیپکە و پەڵە و خاڵە رەشەکان، یەکێکە لە گرفتە باوەکانی بەشێکی زۆری خانمان، بەتایبەت دەوری لوت و چەناگە یان ناوچەوان، ئەمەش بەهۆی کۆبوونەوەی چەوریەکی زۆر لەو بەشانە.

بێگومان گرنگە خزمەتی پێست بکەیت و ماسکی باشی بۆ بەکاربهێنیت، بەڵام ئەمە تاکە چارەسەری کێشەکە نییە بەتەنها، بەڵکو سیستمی خۆراکیت کاریگەری سەرەکی هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Shefinds" پزیشکانی پێست ئاماژەیان بەوەداوە، کە خواردنەوەی شیر پەیوەندییەکی سەرەکی هەیە لەگەڵ دروستبوونی زیپکە، چونکە کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنەکان هەیە و بەرهەمی زەیتی سروشتی پێست زیاددەکات، دواتریش دەبێتەهۆی زیپکە، هەربۆیە باشترە بەپێی پێویست بخورێت، یان ئەگەر زیپکەت زۆرە کەمی بکەرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 39324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP