بڕواناکەیت، سەروەتی ئەستێرە جیهانییەکان چەندە؟

خەندان لایف-

بێگومان هونەر یەکێکە لەو بوارانەی لە جیهاندا بایەخێکی تایبەتی هەیە، هەریەکێک لەو کەسانەی خاوەن بەهرەیەکی هونەرین لەرێگای ئەو پیشەیەوە زۆر کات دەبنە خاوەنی سەروەتێکی زۆر.

باربرا سترایساند، گۆرانبێژ و ئەکتەری ئەمەریکی کە بە ستایلی کلاسیکی ناسراوە، سەروەتەکەی بە نزیکەی 390 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

بیۆنسێ، کە یەکێکە لە ئەستێرە ئەمەریکیە ناسراوەکان و خاوەنی 22 خەڵاتی گرامیە، سەروەتەکەی بە نزیکەی 450 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ماریا کاری، لە ساڵی 1990ەوە کاری هونەری دەکات و دەنگێکی سەرنجڕاکێشی هەیە، سەروەتەکەی بە نزیکەی 520 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی مەزەندە دەکرێت.

سیلین دیۆن، گۆرانیبێژی پۆپی کەنەدی ناسراو، کە لە سەرەتایی ساڵی 1980ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، کە سەروەتەکەی نزیکەی 800 ملیۆن دۆلارە.

مادۆنا، سەماکار و گۆرانیبێژی ئەمەریکی ناسراو، کە نیشانەی رۆشنبیری ناسراوە، سەروەتەکەی نزیکەی 800 ملیۆن دۆلارە.

ئۆپرا وینفرێی، پێشکەشکاری بەناوبانگی ئەمەریکی، سەروەتەکەی نزیکەی 3.2 بلیۆن دۆلارە.

ئه‌م بابه‌ته 44193 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP